هاوڕێیەتی چیە؟
هاوڕێیەتی چیە؟
هاوڕوحیە لە نێوان دوو کەس کە تەنانەت نازانن چۆن پەیوەندیەکەیان دروست بووە، ئێ ئەوە مانای چیە؟ ئەوە مانای ئەوەیە کە هاوڕێیەتی دیاریێکە لەلایەن پەروەتگارەوە
دیاریێک کە دەبێ خۆت دروستی کەی دیاریێک کە دەبێ هەوڵێ بۆ بدەی، ئێ دە تۆش بڕۆ دانەیێک پەیدا کە تا بزانی خۆشی ژیان واتای چیە، چونکە ئەوان ئەو چیرۆکەن کە لە داهاتوودا بۆ نەوەکانتی باس دەکەی ئەوان ئەو کاتانەی تۆ بە ئاسای ناوی دەبەی دەیکەن بە یادگاریێک کە لە قوڵایی دڵتەوە شەیدای دووبارە بوونەوەی بی، ئەوان ئەو شتانەی تۆیان بە دڵە کە ئەوانی تر ڕەخنەی لێ دەگرن، ئێ دە هەموومان پێویستمان بە کەسێکی ئاوا نیە؟ جا هەموو ئەو شتانەش لەبەر ئەوە نییە کە ژیان جوانە بەڵکو لەبەر ئەوەی کەسە ڕاستەکاتت دۆزیوەتەوە، تا ڕۆژێک سێری پشتەوەت دەکەی دەبینی ئەو کاتانەی ئەو کاتە زۆر بچوک بوون، ئێستا بە ماناترین یادگارین, کەسیش نیە شایەنی ئەو یادگاریە جوانانە نەبێت، من لێرەوە دەمەوێت سوپاسێکی گەورەی ئەو هاوڕێیانەم کەم کە ژیانیان جوان کردووم بە تایبەتی سایە.
-زوهرە
یەکەم جارمە شتێکی وا بنووسم و خولیایێکی زۆریشم لەسەری هەبوو، چۆن بوو؟
Posted Sep 8, 2026, 11:39 AM UTC